نه‌وا
له ریزبه‌ندى گه‌نده‌ڵترین وڵاتانى عه‌ربیدا، عیراق پله‌ى شه‌شه‌مى گرتوه و له پله‌ى شه‌فافترین وڵاتانى جیهانیشدا لهریزبهندیى 162همدا دێت.
رێكخراوى شه‌فافیه‌تى جیهانى له‌راپۆرتێكدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، دانیمارك و نیوزله‌ندا پله‌ى یه‌كه‌میان هه‌یه له‌ناو ئه‌و وڵاتانه‌ى جیهاندا، كه كه‌مترین گه‌نده‌ڵییان تێدایه و شه‌فافترین وڵاتانى جیهانن و 87 خاڵیان به‌ده‌ستهێناوه، دواى ئه‌وانیش فینله‌ندا دێت، كه خاوه‌نى 86 خاڵه و به‌دواى ئه‌ویشدا سه‌نگافوره به 85 خاڵه‌وه پله‌ی سێیه‌می گرتوه.
سه‌باره‌ت به عیراقیش ئاماژه به‌وه‌كراوه، شه‌شه‌م گه‌نده‌ڵترین وڵاتى عه‌ره‌بییه و له‌سه‌رئاستى جیهانیش له‌ڕووى شه‌فافیه‌ته‌وه له‌پله‌ى 162دایه، له كاتێكدایه لیسته‌كه 180 وڵاتى جیهان له‌خۆی ده‌گرێت، هه‌روه‌ها وڵاته‌كانى بۆرندى و كۆنگۆ له‌ڕووى شه‌فافیه‌ته‌وه له‌دواى عیراقه‌وه‌ن، گه‌نده‌ڵترین وڵاتانى جیهانیش بریتین له (ڤێنزوێلا، سودان، گینیا، ئه‌فغانستان و كۆریاى باكور).
رێكخراوى شه‌فافیه‌تى جیهانى ساڵانه راپۆرتى خۆى سه‌باره‌ت به رێژه‌ى شه‌فافى و گه‌نده‌ڵى وڵاتانى جیهان بڵاوده‌كاته‌وه، كه له‌سه‌ر 100 خاڵه و راپۆرته‌كه پشت به داتاكانى 12 ده‌سته‌ى نێوده‌وڵه‌تى و بانكى نێوده‌وڵه‌تى و كۆڕبه‌ندى ئابوریى جیهانى ده‌به‌ستێت.