لەماڵی پۆستەچیەكدا 24 هەزار نامە دۆزرایەوە

پێش 4 هەفتە هەمەڕەنگ

نەوا
پۆلیسی ژاپۆن لە ماڵی كارمەندێكی پێشووی پۆستە 24 هەزار نامەی دۆزیەوە كە نەگەیەنرابوونەوە ناونیشانەكەیان.
ئەو پۆستەچیە كە تەمەنی 61 ساڵە و ساڵی رابردوو بە هۆی كەمتەرخەمی و بێ تواناییەوە لە كارەكەی دەركرابوو، باسی لەوەكردووە، گەیاندنی ئەو نامانە ئەركێكی قورس بووە و  پێویستی بە ماندووبوونێكی زۆربووە.
راشیگەیاندووە، لەبەر ئەوەی نەیویستووە وادەربكەوێت، كە تواناكانی لە هاوكارە گەنجەكانی كەمترە، لە بری ئەوەی ئەو نامانە بگەیەنێتە ناونیشانەكانیان، بردونیەوە بۆماڵەوە و وتیویەتی، كە هەموویانی گەیاندۆتە جێ.
لەئێستادا دۆسیەی ئەو پۆستەچیە لە دادگایە و پێدەچێت سزایەكی قورسی بەسەردا بسەپێنرێت.
ئەو نامانەی كە نەگەیشتوونە ناونیشانی خۆیان و لە ماڵی ئەو پیاوەدا دۆزراونەتەوە، لە نێوان ساڵانی 2003 بۆ 2019 تنَردراون.
فەرمانگەی پۆستە داوای لێبوردنی لە خاوەنی نامەكان كردووە و بەڵێنیداوە سەرجەمیان بگەیەنێتە ناونیشانەكانیان.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group