عەلی زەیدی سەردانی فەرەنسا و ئەڵمانیا دەكات

22 خولەک پێش ئێستا عێراق

نەوا-
عەلی فالح زەیدی سەرۆكوەزیرانی عیراق، بە سەردانێكی رەسمی دەچێتە فەرەنسا و ئەڵمانیا و لەگەڵ سەرۆك و سەركردەكانی ئەو دوو وڵاتەدا چەندین رێككەوتنی ستراتیژی ئیمزا دەكات..
لەوبارەیەوە حەیدەر عەبوودی وتەبێژی حكومەتی عیراق راگەیاند، ئەم سەردانەی عەلی فالح زەیدی بە بانگهێشتی رەسمی  پاریس و بەرلینە، ئەوەش نیشانەی پەرۆشیی هەردوولایە بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكانی عیراق و یەكێتیی ئەورووپا.
راشیگەیاند،وەفدێكی  باڵا هاوەڵی سەرۆكوەزیران دەكەن و لە كۆبوونەوەكاندا تیشك دەخرێتە سەر پەرەپێدانی هاوكارییەكان لە بوارەكانی ئابووری، وەبەرهێنان، بازرگانی، وزە، پیشەسازی و تەكنەلۆژیا.
حەیدەر عەبودی ئاشكراشیكرد ،ئامانج لەم گەشتە، گۆڕینی لێكتێگەیشتنەكانە بۆ پڕۆژەی كردەیی كە خزمەت بە بەرژەوەندیی هاوبەش بكات و سەرۆكوەزیران دەیەوێت لە رێگەی ئەم گەشتەوە دەرفەت بۆ كۆمپانیا گەورەكانی فەرەنسا و ئەڵمانیا بڕەخسێنێت تا پڕۆژەكانیان لە عیراق بەشداریپێبكەن ، ئەمەش لە چوارچێوەی كارنامەی حكومەت بۆ هەمەجۆركردنی سەرچاوەكانی داهات و گەشەپێدانی كەرتە خزمەتگوزارییەكان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group