لەبارەی پشووی رۆژی یەكشەممەوە رونكردنەوە دەدرێت

08/02/2020

نەوا
بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفرو بارانەی هەرێمی كوردستانی گرتوەتەوە، لەلایەن وەزیری پەروەردەوە دەسەڵاتی پشوو دەدرێتە بەڕێوەبەرایەتییەكانی پەروەردە.
لەو بارەیەوە ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی یەكێتی راگەیاندوە: بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفرو بارانەی رووی لە هەرێمی كوردستان كردوە، دەسەڵات دەدەینە بەڕێوەبەری پەروەردەكان، كە بەپێی كەشوهەوای ناوچەكانیان بڕیار لەسەر دەوامی رۆژی یەكشەممە بدەن.
وتیشی: پاراستنی گیانی خوێندكاران بە ئەركی خۆمان دەزانین و هەر بەڕێوەبەرێكی پەروەردە دەزانێت بەهۆی بەفربارین و سەرماوە گیانی خوێندكارەكانی دەكەوێتە مەترسییەوە، دەسەڵاتی دەدرێتێ كە پشوو لە پەروەردەكەی رابگەیەنێت.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group