پەرلەمانتارێكی سائیرون: عەللاوی زۆربەی وەزیرەكانی دیارییكردوە و كاندیدەكانیش سەربەخۆن

15/02/2020 عێراق

نەوا
پەرلەمانتارێكی سائیرون-ی سەربە موقتەدا سەدر ئاشكرایكرد، محەمەد تۆفیق عەللاوی بەنزیكەیی كابینە وزارییەكەی تەواوكردوە و هیچ وەزیرێكی پێشووی دانەناوەتەوە.
سەلام شممەری ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی سائیرونی سەربە سەدر لە راگەیاندراوێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، محەمەد تۆفیق عەللاوی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەت، بەنزیكەیی تەواوی وەزیرەكانی كابینەكەی دەستنیشانكردوە، كە هیچ وەزیرێكی پێشووی تێدا نییە و كەسانی سەربەخۆی تەكنۆكراتن، ئەمەش وەك وەڵامدانەوەیەكە بۆ داواكارییەكانی خۆپیشاندەران و راسپاردەكانی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكان.
بەوتەی پەرلەمانتارەكەی سائیرون، زۆربەی فراكسیۆن و لایەنە سیاسییەكان لەگەڵ ئەو ئاراستەیەی پێكهێنانی كابینە وزارەییەكەن، كە كەسانی سەربەخۆ بن و لە چوارچێوەی ماوە دەستورییەكاندا دەنگ بە كابینەكە دەدەن.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group