بانكی ناوەندیی: داهاتە نەوتییەكان 93٪ی كۆی داهاتی گشتی وڵات پێكدەهێنن

60 خولەک پێش ئێستا عێراق

نەوا-
سەمیر فەخری نوێنەری پارێزگاری بانكی ناوەندیی عیراق رایگەیاند، سەرچاوەكانی داهاتی عیراق پشتی بەستوە بە خواست لەسەر دۆلار لە دەرەوە، خەرجییەكانی حكومەتیش بە دینار بزوێنەری سەرەكی ئابوریی وڵاتەكەیە.
وتیشی: هەر دینارێك كە لە بودجەی گشتیدا خەرج دەكرێت دەبێتە هۆی دروستبونی خواست لەسەر دۆلار لە رێگەی بانكی ناوەندییەوە، ئەمەش بەهۆی لاوازیی بەشداریی كەرتە ئابورییە ناوخۆییەكانە لە بەرهەمی ناوخۆییدا.
نوێنەرەكەی بانكی ناوەندی باسی لەوەشكرد، نزیكەی 70%ی ئەو دینارەی لە ناوخۆدا خەرج دەكرێت دوبارە دەگەڕێتەوەو دەبێت بە خواست لەسەر كڕینی دۆلار، ئێستاش هەناردەی عیراق بەڕێژەی 98٪ پشتی بە نەوت بەستوەو داهاتە نەوتییەكانیش 93٪ی كۆی داهاتی گشتی وڵات پێكدەهێنن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group