نه‌وا
ژماره‌ى قوربانیانى ڤایرۆسى كۆرۆنا (كۆڤید 19) 71 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند، كه هه‌زار و 776 كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ستداوه، لاى خۆیشیه‌وه ئیداره‌ى كه‌رتى شیجیانگی چین دروستكردنى چاره‌سه‌رێكى نوێى بۆ ئه‌و ڤایرۆسه راگه‌یاند.
به‌پێى دوایین ئامارى ده‌سه‌ڵاتدارانی چین له‌باره‌ی ڤایرۆسى كۆرۆناوه، تائێستا 71 هه‌زارو 336 كه‌س توشبون، كه 11 هه‌زار و 98 كه‌سیان چاكبونه‌ته‌وه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، له‌و كه‌سانه‌ی توشی ڤایرۆسه‌كه بون، هه‌زار و 776 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه ته‌نها له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردودا 111 كه‌س كۆچی دواییان كردوه.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه ئیداره‌ى شارى "تایچۆ" سه‌ربه كه‌رتى "شیجیانگ" له خۆرهه‌ڵاتى چین بڵاویكردوه‌ته‌وه، چاره‌سه‌رێكى نوێیان بۆ ڤایرۆسى كۆرۆنا دروستكردوه، كه به Favipiravir یاخود Avigan ناسراوه‌و ره‌زامه‌ندى فه‌رمى بۆ به‌كارهێنانى چاره‌سه‌ره‌كه دراوه و رۆڵێكى باش له‌روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى كۆرۆنادا ده‌بینێت.