كونسوڵخانەی چین لەسەر ڕووداوی گیانلەدەستدانی مامۆستاكەی هەڵەبجە روونكردنەوەیدا

31 خولەک پێش ئێستا
نەوا-
كونسوڵخانەی چین لە هەولێر لەبارەی ڕووداوی گیانلەدەستدانی خوێندكارە كوردەكەی هەڵەبجە ڕایگەیاند، درەنگانی شەوی 8ـی ئەم مانگە، زانیارییان پێگەیشتووە كە مامۆستا محەمەد سەعدەدین، خوێندكاری دكتۆرا لە زانكۆی ئۆشن لە چین، بە شێوەیەكی خنكاوە و گیانیلەدەستداوە.
باسی لەوەشكرد، گرنگییەكی زۆر بە بابەتەكە دەدەن و دەستبەجێ پەیوەندییان بە لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە كردووە لە ئێستاشدا ئاسایشی ناوخۆ و زانكۆكە تیمێكی تایبەتیان بۆ لێكۆڵینەوە لە وردەكارییەكانی ڕووداوەكە پێكهێناوە.
كونسوڵخانەی چین دووپاتیشیكردەوە، لایەنە پەیوەندیدارەكان لەگەڵ باڵیۆزخانەی عێراق لە پەیوەندیدان و دوای كۆتاییهاتنی لێكۆڵینەوەكانیش زانیاریی زیاتر بڵاودەكەنەوە.
هاوكات، بەڵێنیشیدا هەموو هاوكارییەكی پێویست پێشكەشی بنەماڵەی خوێندكارەكە بكات بۆ گەشتكردنیان بۆ چین و جێبەجێكردنی ڕێكارەكان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group