نه‌وا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ئاگاداری شۆفێرانی ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره گه‌وره‌كان ده‌كاته‌وه، كه ئۆتۆمبێله‌كانیان له‌نێو ماڵان‌دا رانه‌گرن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه رایگه‌یاندوه، راگرتنی ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر له كوچه و كۆڵانه‌كان و شه‌قامه سه‌ره‌كیه‌كان و به‌رده‌م ده‌رگای ماڵان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه و رێگاپێدراو نییه، چونكه به‌هۆی ئه‌و سه‌رپێچیه رۆژانه هاونیشتمانیان و شۆفێران به گشتی توشی كێشه‌و گرفت و ده‌مه‌قاڵێ ده‌بنه‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له ڕێی تیمه‌كان و مه‌فره‌زه‌كانی هاتوچۆوه سزای یاسایی خاوه‌نی ئه‌وئۆتۆمبێلانه ده‌دات، كه پابه‌ندنابن و ئۆتۆمبێله‌كانیان دوباره راده‌گرن، بڕی سزاكه‌ش به‌پێی یاسـا بۆ وه‌ستانی ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر و بیناسازی و كشتوكاڵی له‌ناو كوچه‌و كۆڵان و رێگاوبانی ناوشار و ناوچه‌ی نیـشته‌جێبون 20 هه‌زار دیناره بۆ یه‌كه‌مجار، دواتر ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا ده‌گیرێت.