نه‌وا
ئه‌و دوو هاووڵاتییه‌ی ئێران كه توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون گیانیان له‌ده‌ستداو لێپرسراوانی پزیشكیش ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌و كه‌سانه توشی هه‌وكردنێكی توندی رێڕه‌وی هه‌ناسه‌دان بوون.
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمیی ئێران "ئیرنا" بڵاویكرده‌وه، رۆژی چوارشه‌ممه دوو كه‌س كه توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون له شاری قوم، به‌هۆی كاریگه‌ریی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ئاژانسه‌كه، دو كه‌سه‌كه دوای ماوه‌یه‌ك مانه‌وه‌یان له ژێر چاودێری ته‌ندروستی له نه‌خۆشخانه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رۆكی زانكۆی قوم بۆ زانسته پزیشكییه‌كان رایگه‌یاند، ئه‌و دوو كه‌سه‌ی توشی نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون به‌هۆی هه‌وكردنێكی توندی رێڕه‌وی هه‌ناسه‌دانه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا.
پێشتر به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه گشتیه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران رایگه‌یاند، ئه‌نجامی پشكنینه سه‌ره‌تاییه‌كان ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كاته‌وه كه دوو كه‌س له‌شاری قومی باشوری تارانی پایته‌خت توشی ڤایرۆرسی كۆرۆنا بوون.