نه‌وا
لیژنه‌ی ده‌روازه سنورییه‌كان ده‌نگۆی داخستنی ده‌روازه سنورییه‌كانی نێوان عیراق و ئێرانی ره‌تكرده‌وه.
عه‌لائه‌دین قه‌یسی وته‌بیژی لیژنه‌كه به میدیا عیراقییه‌كانی راگه‌یاندووه، ئه‌و هه‌واڵانه دوورن له راستییه‌وه كه باس له داخستنی ده‌روازه سنورییه‌كان ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ده‌روازه سنورییه‌كان تاكو ئێستا كراوه‌ن و بڕیاری داخستنیشی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه دێت و تا ئێستاش ئه‌و بڕیاره ده‌رنه‌چووه.
دوای ئه‌وه‌ی دوو كه‌س له ئێران به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق پێشنیارێكی خسته به‌رده‌م حكومه‌ت بۆ راگه‌رتنی سه‌رجه‌م گه‌شته‌كان و هاتوچۆی هاووڵاتیان بۆ ئێران، ئێواره‌ی رۆژی پێنج شه‌ممه‌ش هێڵی ئاسمانی عیراق گه‌شته‌كانی له هه‌ر سێ فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، به‌سره و نه‌جه‌ف بۆ ئێران راگرت.