توركیا 11 وڵاتی لە ڤیزە بەخشی

02/03/2020 جیهان

نەوا
توركیا چەند وڵاتێكی لە ڤیزە بەخشی و هاووڵاتیانیان لە هەر گەشتێكیاندا بۆ توركیا، لەنێو 180 رۆژدا بۆ ماوەی 90 رۆژ لە ڤیزەی گەشتیاری دەبەخشرێن.
بەپێی ئەو بڕیارەی بە واژۆی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا بڵاوكراوەتەوە، هاووڵاتیانی هەڵگری پاسپۆرتی نەمسا، بەلجیكا، بەریتانیا و ئیرلەندای باكوور، كرواتیا، هۆڵەندا، كۆماری ئیرلەندا، ئیسپانیا، ماڵتا، نەرویج، پۆڵەندا و پورتوگال لەهەر گەشتێكیاندا بۆ توركیا لەنێو 180 رۆژدا بۆ ماوەی 90 رۆژ لە ڤیزەی گەشتیاری دەبەخشرێن.
ئاماژە بەوەشكراوە، بڕیارەكە بەپێی 18هەمین یاسای پاراستنی نێودەوڵەتی و بیانییەكان دەركراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group