"راهاتن لەگەڵ دۆخی نە جەنگ و نە ئاشتی لەناوچەكەدا قبوڵكراو نییە"

57 خولەک پێش ئێستا جیهان

نەوا-
وەزارەتی دەرەوەی قەتەر سەبارەت بە كردنەوەی گەروی هورمزو رێككەوتن لەسەر راگرتنی شەڕی نێوان ئەمریكاو ئێران راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە.
لەڕاگەیەنراوەكەدا هاتوە، كردنەوەی گەروی هورمز ئەولەوییەت و گرنگییەكی زۆری بۆ هەموو لایەك لەناوچەكەدا هەیە، قەتەر لەگەڵ هاوبەشەكانی لەناوچەكەو جیهاندا كار دەكات بۆ دەستپێكردنەوەی دیالۆگ، چارەسەركردنی قەیرانەكەو كۆتاییهێنان بە گرژییەكانی ناوچەكە.
جەختی كردوەتەوە كە ئاساییكردنەوە یان راهاتن لەگەڵ دۆخی نە جەنگ و نە ئاشتی لەناوچەكەدا بەهیچ جۆرێك قبوڵكراو نییە.
ئەم راگەیەنراوە لەكاتێكدایە تا دێت هەڕەشەكانی ئەمریكاو ئێران بۆ دەستپێكردنەوەی شەڕو هێرشكردنە سەر یەكتر فراوانتر دەبێت، وڵاتانی ناوچەكەش لەهەوڵدان بۆئەوەی جەنگ سەرهەڵنەداتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group