ئیتالیا.. 651 كەسی تر بە كۆرۆنا مردن

22/03/2020 جیهان

نەوا
تەنها لە 24 كاتژمێری رابردوودا 651 كەسی تر لە ئیتالیا بە كۆرۆنا مردن و پێنج هەزار و 560 كەسی تر تووشی ڤایرۆسەكە بوون.
بەگوێرەی ئامارە فەرمیەكانی حكومەتی ئیتالیا كۆی ئەو كەسانەی لەو وڵاتە بە هۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتوەتە پێنج هەزار و 476 كەس و ژمارەی تووشبوانیش 59 هەزار و 138 كەسە.
ئیتالیا یەكەم وڵاتی ئەوروپا بوو، كە كۆرۆنای تێدا تۆمار كرا و لە ئێستادا لە دوای چین دووەم وڵاتی جیهانە لە رووی زۆری ژمارەی تووشبوانەوە و لە رووی گیانلەدەستدانیشەوە زۆرترین حاڵەتەكان لەو وڵاتە تۆمار كراون و تا ئێستا حەوت هەزار و 24 تووشبووش چاكبوونەوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group