نه‌وا
سه‌رۆك كۆمار پێشوازیكرد له ھه‌ردوو وه‌زیری بازرگانی و وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی عیراق و جه‌ختی كرده‌وه له گرنگی دابینكردنی به‌شه خۆراك بۆ ھاووڵاتیان له‌ڕێگه‌ی كۆبۆنی خۆراك و ھاوكاری خێزانه كه‌مده‌رامه‌ته‌كان.
د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 2-4-2020 له كۆشكی سه‌لام له‌به‌غدا پێشوازیكرد له محه‌مه‌د هاشم عانی وه‌زیری بازرگانی و د. باسم عهبدولزهمان وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی عیراق له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك كۆمار جه‌ختیكرده‌وه له‌پێویستی به‌رده‌وامیدان به‌دابینكردنی خۆراك بۆ بازاڕه ناوخۆییه‌كان و به‌شه خۆراكی مانگانه له‌رێگه‌ی كۆبۆنی خۆراكه‌وه بۆ هاووڵاتیان و په‌له‌كردن له پێدانی مووچه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌جۆرێك ببێته مایه‌یی پشتیوانی و پشتگیری بۆ خێزانه كه‌مده‌رامه‌ته‌كان، ھاوكات ببێته مایه‌ی به‌هێزكردنی گیانی هاریكاری و پێكه‌وه‌یی له ناو كۆمه‌ڵگه‌دا.
ھه‌ر له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك كۆمار دووپاتیكرده‌وه، له گرنگی پته‌وكردنی برایه‌تی و پێكه‌وه‌یی و هه‌ماهه‌نگی له‌م دۆخه سه‌خته‌دا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و سنورداركردنی بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه به‌و پێیه‌ی ئاڵهنگارییهكان مه‌ترسیداره كه هه‌ڕه‌شه له سه‌لامه‌تی گه‌له‌كه‌مان و گه‌لانی جیهان ده‌كات به‌گشتی.
له‌لای خۆیه‌وه له محه‌مه‌د هاشم عانی وه‌زیری بازرگانی پلانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی خسته‌روو، كه بۆ دابینكردنی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی كۆبۆنی خۆراك و به‌دواداچونی ئه‌و رێوشوێنانه‌ی كه ئاسانكاری ده‌كات بۆ هێنانه ناوه‌وه‌ی كه‌لوپه‌ل، ھاوكات راشیگه‌یاند، وه‌زاره‌تی بازرگانی ته‌واوی كادر و تواناكانی خۆی خستۆته گه‌ڕ له‌پێناو دابینكردنی پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كان بۆ هاووڵاتیان له‌م دۆخه تایبه‌ته‌ی كه هاتووه‌ته ئاراوه.
ھه‌روه‌ك وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی پلانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی خسته‌ڕوو، بۆ تۆڕی پارێزگاری كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌له‌كردن له پێشكه‌شكردنی پشتیوانی دارایی بۆ پێداویستی رۆژانه و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تۆڕی پارێزگاری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌یانگرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بوی مانه‌وه‌یان له ماڵ بۆ بكرێته‌وه و پێداویستیه‌كانی ژیانیان بۆ دابین بكرێت له كاتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.