نیویۆرك لە رووی ژمارەی تووشبوانی كۆرۆناوە ئیسپانیا و ئیتالیای تێپەڕاند

10/04/2020 جیهان

نەوا
بەتۆماركردنی 10 هەزار حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا لە ویلایەتی نیویۆركی ئەمریكا، ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسەكە لەو ویلایەتە، ژمارەی تووشبووانی ئیسپانیا و ئیتالیای تێپەڕاند.
بەپێی ئامارە فەرمیەكانی ئەمریكا تا ئێستا 159 هەزار و 937 تووشبووی كۆرۆنا لە نیویۆرك تۆمار كراون، بەوەش ژمارەی تووشبووانی ویلایەتەكە پێش ژمارەی تووشبوان لە ئیسپانیا و ئیتالیا كەوت.
لە ئیسپانیا 159 هەزار تووشبووی كۆرۆنا و لە ئیتالیاش 143 هەزار تووشبوو تۆمار كراون.
لەسەرەتاسەری ئەمریكا نزیكەی 470 هەزار تووشبووی كۆرۆنا تۆمار كراون  و نزیكەی 17 هەزار كەسیش بە هۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group