نه‌وا
به‌تۆماركردنی زیاتر له دوو هه‌زار و 400 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به كۆرۆنا له سعودیه كۆی تووشبوانی ئه‌و وڵاته بۆ سه‌روو 70 هه‌زار كه‌س به‌رزبوه‌وه.
سه‌رچاوه فه‌رمیه‌كانی حكومه‌تی سعودیه بڵاویانكرده‌وه، له 24 كاتژمێری رابردودا دوو هه‌زار و 442 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون و 15 حاڵه‌تی نوێی گیان له‌ده‌ستدان به ڤایرۆسه‌كه تۆمار كراون.
به‌م پێیه تائێستا 70 هه‌زار و 161 حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا له سعودیه ده‌ستنیشان كراون و له‌و ژماره‌یه 379 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا حكومه‌تی سعودیه رێكاره‌كانی خۆپارێزی توندكردۆته‌وه و له‌و چوارچێوه‌دا نوێژی به‌كۆمه‌ڵی جه‌ژنی ره‌مه‌زان له‌و وڵاته به‌ڕێوه‌ناچێت.