عیراق.. به‌رزترین ژماره‌ی تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆمار كرا

01/06/2020 عێراق

نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق تووشبوونی 429 كه‌سی تر به‌ كۆرۆنا و گیان له‌ده‌ستدانی 10 كه‌سی تری به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ راگه‌یاند.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌ته‌كه‌، له‌ كۆی ئه‌و 429 حاڵه‌ته‌ نوێیه‌ 132 حاڵه‌تیان له‌ به‌غدا104 حاڵه‌تیش له‌ هه‌رێمی كوردستان تۆمار كراون، ئه‌وانی تر له‌ واست، میسان، به‌سره‌، موسه‌ننا، نه‌ینه‌وا، كه‌ربه‌لا، دیوانیه‌ و بابل بوون.
راشیگه‌یاندووه‌، له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا 10 تووشبووی دیكه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 119 كه‌سیش چاكبوونه‌وه‌، كه‌ 11 كه‌سیان له‌ هه‌رێمی كوردستانن.
بەگوێرەی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی عیراق تا ئێستا لەسەرتاسەری وڵاتەكە شەش هەزار و 868 كەس تووشی كۆرۆنابوون، لەو ژمارەیە سێ هەزار و 275 كەس چاكبوونەتەوە و 215 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group