نه‌وا
تیدرۆس ئه‌دهانۆم گیبریسۆس سه‌رۆكى رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ی، تائێستا جیهان نزیكنه‌بوه‌ته‌وه له كۆنترۆڵكردنی په‌تای كۆرۆنا و له خراپتر ده‌ترسن، خراپترین قۆناغه‌كانی په‌تاكه‌ش جارێ نه‌هاتوه.
ئه‌دهانۆم له پرێس كۆنفرانسێكدا وتى "هه‌مومان چاوه‌ڕێى ئه‌وه‌ین په‌تاى كۆرۆنا كۆتایى بێت و ده‌مانه‌وێت له ژیانى رۆژانه به‌رده‌وام بین، به‌ڵام راستییه قورسه‌كه ئه‌وه‌یه ته‌نانه‌ت له كۆتاییش نزیكنه‌بوینه‌ته‌وه".
وتیشى "بڵاوبونه‌وه‌ى كۆرۆنا تائێستا له‌سه‌رئاستى جیهان له زیادبوندایه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك ده‌وڵه‌ت پێشكه‌وتنى باشیان به‌ده‌ستهێناوه له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى په‌تاكه، هه‌ندێك ده‌وڵه‌ت دوباره ژماره‌ى توشبوانى رۆژانه تێیاندا رووى له به‌رزبونه‌وه كردوه دواى كردنه‌وه‌ى بازاڕ و جوڵه‌ی ئابورى و لابردنى كۆتوبه‌نده‌كان له‌سه‌ر ژیانى كۆمه‌ڵایه‌تى".
سه‌رۆكى رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی هۆشداریش ده‌دات له‌وه‌ى، تائێستا زۆرینه‌ى خه‌ڵك مه‌ترسى توشبونیان له‌سه‌ره و قۆناغه خراپه‌كانى په‌تاكه نه‌هاتون، رێكخراوه‌كه به له‌به‌رچاوگرتنى بارودۆخى ئێستا له خراپتر ده‌ترسێت.