نه‌وا
زانایان و شاره‌زایانى ته‌ندروستى به‌ریتانى ته‌ئكیدده‌كه‌نه‌وه، هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه له‌سه‌رئه‌وه‌ى "ڤیتامین D" ئه‌گه‌رى توشبون به ڤایرۆسى كۆرۆنا كه‌متربكاته‌وه.
په‌یمانگاى نیشتمانیى ته‌ندروستى و كوالێتى چاودێرى له به‌ریتانیا بڵاویكردوه‌ته‌وه، به‌پێى پێنج لێكۆڵینه‌وه‌ى پزیشكى نه‌گه‌یشتونه‌ته هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌رئه‌وه‌ى "ڤیتامین D" هیچ سودێكى هه‌بێت له خۆپاراستن له ڤایرۆسى كۆرۆناى نوێ COVID-19.
لاى خۆیه‌وه پۆڵ كریسپ به‌ڕێوه‌به‌رى بنه‌ما ئاراسته‌ییه‌كان له په‌یمانگاكه به رۆژنامه‌ی "زه گاردیان"ى وتوه، له‌كاتێكدا ڤیتامین D سودى ته‌ندروستى هه‌یه، به‌ڵام نه‌گه‌یشتوینه‌ته به‌ڵگه‌ى ته‌واو له‌سه‌رئه‌وه‌ى كاریگه‌رى هه‌یه له خۆپاراستن له ڤایرۆسى كۆرۆنا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا لێكۆڵینه‌وه له بابه‌ته‌كه به‌رده‌وامه و له نزیكه‌وه چاودێرى هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌كى نوێ ده‌كه‌ین، كه له‌وباره‌یه‌وه ده‌ربكه‌وێت.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه لیژنه‌ى زانستى راوێژكارى ده‌رباره‌ى خۆراك له به‌ریتانیا ئاشكرایكردوه، ئه‌وانیش گه‌یشتونه‌ته هه‌مان ئه‌نجام و هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه ڤیتامین D سودى هه‌بێت بۆ پاراستن له كۆرۆنا.
پێشتر ئه‌دریان مارتینۆ مامۆستاى نه‌خۆشییه‌كانى ته‌نگه‌نه‌فه‌سى و به‌رگرى له كۆلێژى شاژنه مارى له له‌نده‌ن له‌ساڵى 2017 ئاماژه‌ى دابوو به‌وه‌ى به‌پێى لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ڤیتامین D مه‌ترسى هه‌وكردنى ئامێرى هه‌ناسه‌دان (كه كۆرۆناش یه‌كێكه له نه‌خۆشیه‌كانى ئامێرى هه‌ناسه‌دان) كه‌مده‌كاته‌وه، به‌ڵام دواتر ئه‌وه‌شى رونكردبوه‌وه به‌ڵگه‌كان وردنین له‌و باره‌یه‌وه و تێكه‌ڵكراون.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌و ئه‌نجامه‌ش په‌یمانگاكه و لیژنه‌كه به پێویستى ده‌زانن به‌پێى رێنماییه پزیشكییه‌كان و لایه‌نى فه‌رمى رۆژانه 10 گرام ڤیتامین D بخورێت ئه‌وه‌ش له‌پێناو پاراستنى ته‌ندروستى ئێسك و ماسولكه، بۆ پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و بۆشاییه‌ى به‌هۆى زۆر به‌رنه‌كه‌وتنى خۆره‌وه دروستده‌بێت.