عیراقچی: رێڕەوی نوێی دەریایی بە وڵاتانی ناوچەكە دەناسێنین

39 خولەک پێش ئێستا جیهان

نەوا-
عەباس عیراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران جەختیكردەوە، بەنیازن لە میانی كۆبونەوەی رۆژی دووشەممە لەسەڵتەنەی عومان، عیراق و وڵاتانی كەنداو لە وردەكاریی رێڕەوە دەریاییە نوێیەكەی گەروی هورمز ئاگادار بكەنەوە.
عیراقچی باسیلەوەشكردوە، كارنامەی كۆبونەوەكە سەرنجخستنەسەر رێڕەوە دەریاییە نوێیەكەیەو وردەكاریی ئەو رێككەوتنەی لەگەڵ عومان پێی گەیشتون دەخەنە بەردەم وڵاتانی بەشداربو، هاوكات لەگەڵ ئەو نەخشانەی تایبەتن بە رێڕەوە پێشنیازكراوەكەو میكانزمی كەشتیوانی لەو رێگەیەوە.
وتیشی: رێككەوتن لەگەڵ مەسقەت بە واتای كردنەوەی تەواوەتی گەروی هورمز نایەت، تاران هێشتا كردنەوەی گەروەكە دەبەستێتەوە بەپابەندبوونی دوبارەی ئەمریكا بە بەڵێنەكانی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group