نه‌وا
له‌چوارچێوه‌ی سه‌پاندنی یاسای ئاسایشی نیشتمانی چین به‌سه‌ر هۆنگ كۆنگدا، سه‌رجه‌م كتێبه‌كانی نوسه‌رانی لایه‌نگری دیموكراسی له كتێبخانه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه كۆكرانه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری هۆنگ كۆنگ باسیان له‌وه‌كردووه، له چوارچێوه‌ی یاسای نوێی ئاسایشی نیشتمانی وردبینی بۆ ئه‌و كتێبانه ده‌كرێت و دواتر بڕیار له گه‌ڕاندنه‌وه یان نه‌گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ كتێبخانه‌كان ده‌درێت.
به‌پێی یاسای نوێی ئاسایشی نیشتمانی چین كه مانگی رابردوو په‌سه‌ند كرا، چالاكیه‌كانی سه‌ربه‌خۆییخوازی، هه‌وڵدان بۆ رووخاندنی حكومه‌تی هۆنگ كۆنگ و هاوكاری له‌گه‌ڵ وڵاتانی بیانی به تاوانی قورس داده‌نرێت و ئه‌نجامده‌رانی سزای زیندانی هه‌تاهه‌تاییان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت.
هه‌ر به گوێره‌ی ئه‌و یاسایه بۆیه‌كه‌م جار ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی چین ده‌توانن تۆمه‌تبارانی هۆنگ كۆنگی ده‌ستگیر بكه‌ن و بیانگوێزنه‌وه بۆ چین.
ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و چه‌ند وڵاتێكی تری رۆژئاوایی په‌سه‌ندكردنی ئه‌و یاسایه‌یان كۆتاییهاتنی دیموكراسی و ئۆتۆنۆمی هۆنگ كۆنگ ناوبردوه.
له خۆپیشاندانی لایه‌نگرانی دیموكراسی له هۆنگ كۆنگ كه دژی یاساكه‌ی چین سازكرابوو، پۆلیس 300 كه‌سی ده‌ستگیركرد.
هاوكات هێزه ئه‌منیه‌كان كه‌سێكی تریشیان به ئاڵای هۆنگ كۆنگی سه‌ربه‌خۆوه ده‌ستگیركرد و تۆمه‌تی تیرۆریستبوونیان خسته‌پاڵی.
هۆنگ كۆنگ كه به‌شێكه له چین له ساڵی 1898ه‌وه تا 1998 له ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌ریتانیادابوو، له‌و ساڵه‌دا و به پێی رێككه‌وتنێكی نێوان په‌كین و له‌نده‌ن به‌ریتانیا له‌و ناوچه‌یه كشایه‌وه و بڕیاردرا بۆ ماوه‌ی 50 ساڵ به شێوه‌ی ئۆتۆنۆمی به‌ڕێوه‌بچێت.