نه‌وا
له 24 كاتژمێری رابردوودا 200 حاڵه‌تی مردن به كۆرۆنا له ئێران تۆمار كران ئه‌مه‌ش به‌رزترین ژماره‌ی تۆماركراوی رۆژانه‌یه، هاوكات دۆخی پارێزگاكانی رۆژهه‌ڵات و 16 پارێزگای تر به‌مه‌ترسیدار پۆلێن كراون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران رایگه‌یاند، له 24 كاتژمێری رابردوودا 200 حاڵه‌تی مردن و دوو هه‌زار و 637 حاڵه‌تی مردن به كۆرۆنا له‌و وڵاته تۆمار كراون.
به‌گوێره‌ی ئاماره فه‌رمیه‌كان تا ئێستا 245 هه‌زار حاڵه‌تی تووشبوون و 11 هه‌زار و 931 حاڵه‌تی مردن به كۆرۆنا له ئێران تۆمار كراون و 207 هه‌زار توشبووش چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی وته‌ی به‌رپرسانی ته‌ندروستی ئێران له رووی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆناوه پارێزگاكانی ورمێ، سنه، كرماشان و ئیلامی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌گه‌ڵ 16 پارێزگای تر له دۆخێكی مه‌ترسیداردان.
هاوكات سه‌عید نمه‌كی وه‌زیری ته‌ندروستی ئێران به ئاماژه‌دان به به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبوون و مردن به كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌ی ره‌خنه‌ی له هاوڵاتیان گرت كه گوێیان به هۆشداریه‌كانیان نه‌داوه و ئێستا باجی ئه‌و گوێنه‌گرتنه‌ده‌ده‌ن.
جه‌ختیشی كرده‌وه، هه‌ندێك به بانگه‌شه‌كردن به‌وه‌ی دۆخه‌كه ئاسایی بووه‌ته‌وه، وایانكردووه كه شه‌پۆلی دووه‌می كۆرۆنا قوربانی زۆرتری لێبكه‌وێته‌وه و راگه‌یاند، به‌چوونی خه‌ڵك بۆ گه‌شت و ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری ژماره‌ی پرسه‌كان زیادی كردووه و به‌رده‌وامبوونیشیان له چوونیان بۆ رێوره‌سمی پرسه وایكردووه، ژماره‌ی پرسه‌كان زیاتر بن و هاوڵاتیان فریانه‌كه‌ون جلی ره‌ش دابنێن.