عیراق.. 95 كه‌سی تر به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا

11/07/2020 عێراق

نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق رایگه‌یاند، له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا دوو هه‌زار و 734 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆمار كراون.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق 95 تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆناش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و هه‌زار و 699 تووشبووش له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا چاكبوونه‌ته‌وه‌.
تا ئێستا له‌سه‌رتاسه‌ری عیراق له‌ كۆی 671 هه‌زار پشكنین ئه‌نجامی 75 هه‌زار و 194 كه‌س ئه‌رێنی بووه‌ و له‌و ژماره‌یه‌ زیاتر له‌ 43 هه‌زار كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه‌ و سێ هه‌زار و 55 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
له‌ئێستادا ژماره‌ی هه‌ڵگرانی كۆرۆنا كه‌ له‌ ژێر چاودێری پزیشكیدان له‌ عیراق 29 هه‌زار و 60 كه‌سه‌، كه‌ 400 كه‌سیان له‌باری ته‌ندروستیان ناجێگیره‌.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group