ئه‌میتاب باچان ئه‌فسانه‌ی سینه‌مای هیندستان توشى كۆرۆنا بو

پێش 4 هەفتە هەمەڕەنگ

نه‌وا 
ئه‌میتاب باچان ئه‌فسانه‌ی سینه‌ماى هیندستان ناسراو به‌ "بۆڵیود" توشبوونى خۆى به‌ ڤایرۆسى كۆرۆنا راگه‌یاند و داواش ده‌كات هه‌ركه‌س به‌ركه‌وتنى هه‌بوه‌ له‌گه‌ڵیدا، پشكنین بكات.
ئه‌میتاب باچانى ته‌مه‌ن 77 سالأ ئاشكرایكردوه‌، له‌ پشكنینه‌كاندا ده‌ركه‌وتوه‌ توشى ڤایرۆسى كۆرۆناى نوێ بوه‌ و گواستراوه‌ته‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌، هه‌روه‌ها پشكنین بۆ ئه‌ندامانى خێزانه‌كه‌ى و كارمه‌ندانی ماڵه‌كه‌شى ده‌كرێت و چاوه‌ڕێى ئه‌نجامه‌كان ده‌بن.
ئه‌فسانه‌ هیندیه‌كه‌، داواشى له‌ هه‌ر كه‌س كردوه‌ له‌ماوه‌ى 10 رۆژى رابردودا په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵیدا هه‌بوه‌، سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌كان بكه‌ن بۆ پشكنین و دڵنیابونه‌وه‌ له‌وه‌ى توشی ڤایرۆسه‌كه‌ بون یاخود نا.
ئه‌میتاب باچان یه‌كێك له‌ دیارترین ئه‌فسانه‌كانى سینه‌ماى هیندستانه‌ و خاوه‌نى ژماره‌یه‌كى زۆر كارى هونه‌ریی و خه‌ڵاته‌ و زۆرینه‌ى ئه‌ندامانى خێزانه‌كه‌ى له‌ بوارى سینه‌ما و نواندندا كارده‌كه‌ن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group