پزیشكیان: بە گوشاری ئابورییش رادەست نابین

پێش 4 هەفتە جیهان

نەوا-
مەسعود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند، ئەمریكا نەیتوانیوە لەڕێگەی سەربازییەوە سەركەوتو بێت و لەڕێگەی گوشاری ئابوریشەوە ناتوانێت ئێران ناچار بە خۆڕادەستكردن بكات، چونكە رێگای دەریایی سەرچاوەی ژیان و وابەستەیی 100%ی وڵاتەكەیان بۆ بازرگانی نییە.
پزیشكیان وتیشی، رۆژی دووشەممە وەزیرانی دەرەوەی عوممان و ئێران لە شاری مەسقەت كۆدەبنەوەو رێككەوتنێك سەبارەت بەڕێگایەكی هاوبەش لە گەروی هورمز واژۆ دەكەن كە دواتر دەدرێت بە رێكخراوی دەریایی نێودەوڵەتی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group