نه‌وا
مه‌هدى ره‌شید وه‌زیرى سه‌رچاوه‌كانى ئاوى عیراق ده‌ڵێت "به‌منزیكانه له‌گه‌ل لایه‌نى توركى كۆده‌بینه‌وه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى دۆسێی ئاو و كارتى فشارى به‌هێزمان هه‌یه بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتن".
توركیا له رێی پرۆژه‌ی گه‌وره‌ی زه‌به‌لاحه‌وه له‌سه‌ر روباره‌كانی ناو وڵاته‌كه‌ی، كێشه‌ی ئاو بۆ عیراق دروستده‌كات، له‌وباره‌یه‌شه‌وه مه‌هدى ره‌شید وتویه‌تی "وه‌زاره‌تى سه‌رچاوه‌كانى ئاو به‌رده‌وامه له رێوشوێنه‌كانى تایبه‌ت به یه‌كلاكردنه‌وه‌ى دۆسێی ئاو و له‌گه‌ڵ لایه‌نى توركى كۆده‌بینه‌وه بۆ گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، متمانه‌ى ته‌واویان هه‌یه بۆ گه‌یشتن به ئه‌نجامێكى ئیجابى ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى بابه‌ته‌كه چوه‌ته ده‌ست سه‌رۆك وه‌زیران و ته‌نها له‌ده‌ست وه‌زاره‌ته‌كه‌دا نییه، هه‌روه‌ك چۆن توركیا و سوریا بابه‌ته‌كه‌یان داوه‌ته ده‌ست سه‌رۆك كۆماره‌كانیان و ئێرانیش داویه‌ته ده‌ست رێبه‌رى باڵاى ئه‌و وڵاته و به‌هۆى ئه‌وه‌شه‌وه گرنگیدان به‌و بابه‌ته نمونه‌ییه.
وه‌زیرى سه‌رچاوه‌كانى ئاو ته‌ئكیدیشیكردوه‌ته‌وه، كارتى فشارى به‌هێزیان هه‌یه بۆ گه‌یشتنه رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ توركیا سه‌باره‌ت به پشكى ئاو، به‌ڵام له‌ئێستادا ئاشكراى ناكه‌ن، چونكه دڵنیان گفتوگۆكان ئه‌نجامێكى ئیجابییان ده‌داتێ.