توركیا سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكانی لەگەڵ عیِراق تا سەرەتای مانگی داهاتوو راگرت

02/08/2020 عێراق

نەوا
دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی مەدەنیی عێراقی ئاشكرایكرد، سەرجەم گەشتەكانی بۆ توركیا هەڵوەشاندوەتەوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ئەنقەرە سەرجەم گەشتەكانی بۆ عێراق و لە عێراقیشەوە بۆ توركیا راگرتوە.
دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی مەدەنیی عێراقی لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەداوە، دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی مەدەنیی توركیا لەسەر رێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستیی ئەو وڵاتە، تا رۆژی 1-9-2020 سەرجەم گەشتەكانی بۆ عێراق و لە عێراقیشەوە بۆ ئەو وڵاتە راگرتوە.
 بۆیە دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی مەدەنیی عێراقی دەڵێت، سەرجەم ئەو گەشتانەی بڕیاربو بۆ توركیا ئەنجام بدرێن، هەڵوەشێنراونەتەوە، داوای لێبوردنیش لەو بارودۆخە دەكات، كە لە دەرەوەی ئیرادەی دەسەڵاتی فڕۆكەوانییە.
تەئیكیدیش كراوەتەوە، ئەوەی تایبەتە بە گەڕانەوەی ئەو هاوڵاتیە عێراقیانەی لە توركیان، لەرێگەی كەناڵە دبلۆماسیەكانی نێوان هەردوو وڵاتەوە ئەنجام دەدرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group