نه‌وا
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازیی یۆنان ئاشكرایانكرد، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا له ته‌نها رۆژێكدا 33 جار كایه‌ی ئاسمانیی یۆنانیان به‌زاندوه و پێشێلكارییان ئه‌نجامداوه.
ئه‌و سه‌رچاوانه به رۆژنامه‌ی "كاسیمیرینی"ی یۆنان-یان وتوه، رۆژی چوارشه‌ممه 5ی ئاب هه‌شت فڕۆكه‌ی جه‌نگیی توركیا به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی به‌سه‌ر دورگه‌كانی نێو ده‌ریای ئیجه‌دا سوڕاونه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، شه‌ش له فڕۆكه‌كان له جۆری (ئێف 16 ئێس) بون و دووانه‌كه‌ی دیكه‌ش له جۆری (سی ئێن 235 ئێس) بون، هه‌ر هه‌شتیان 33 جار كایه‌ی ئاسمانیی یۆنان-یان به‌زاندوه.
هه‌ردوو حكومه‌تی یۆنان و توركیا كێشه و ناكۆكی قوڵ له‌نێوانیاندا هه‌یه و به‌پشتبه‌ستن به بنه‌ماكانی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش، هه‌شت فڕۆكه‌كه له‌لایه‌ن هێزی ئاسمانیی یۆنانه‌وه دورخراونه‌ته‌وه و ده‌ركراون.