نه‌وا
دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بهڵێنیدا، له ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی بۆ ویلایه‌تی دووه‌می سه‌رۆكایه‌تیی وڵاته‌كه‌ی، هه‌ر زوو له‌گه‌ڵ ئێران و كۆریای باكور ڕێكبكه‌وێت.
ترامپ له میانی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و له گوتارێكیدا كه له رۆژنامه‌وانیدا له ویلایه‌تی نیوجێرسی پێشكه‌شیكرد، رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردندا بیباته‌وه و ببێته‌وه به سه‌رۆكی ئه‌مریكا، به‌خێراییه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ ئێران و كۆریای باكور ده‌كه‌ونه گفتوگۆ و رێكده‌كه‌ون.
به‌ڵێنه‌كه‌ی ترامپ بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ تاران و پیۆن گیانگ، له‌كاتێكدایه، كه به‌هۆی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی و هه‌روه‌ها كشانه‌وه له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، په‌یوه‌ندیی نێوان ئه‌مریكا و ئێران له‌وپه‌ڕی گرژیدایه، هه‌روه‌ها گفتوگۆكانی نێوان ئه‌مریكا و كۆریای باكور له‌باره‌ی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی پیۆنگ یانگ وه‌ستاوه‌ن و كۆبونه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانكراوی دۆناڵد ترامپ و كیم جۆن ئون-یش تا ئێستا ئه‌نجامنه‌دراوه.