نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق رایگه‌یاند، سێ هه‌زار 325 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌ری وڵاته‌كه تۆمار كراون.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق، له 24 كاتژمێری رابردوودا دوو هه‌زار و 307 حاڵه‌تی چاكبوونه‌ش تۆمار كراون و 74 كه‌سی تریش به هۆی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
تائێستا 147 هه‌زار و 389 حاڵه‌تی توشبوون به كۆرۆا له سه‌رتاسه‌ری عیراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه تۆماركراون.
له‌و ژماره‌یه زیاتر له 105 هه‌زار كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه و پێنج هه‌زار و 301 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه و له ئێستادا 36 هه‌زار و 575 تووشبوو له ژێر چاودێریدان.