نه‌وا
له پایته‌ختی لوبنان خۆپیشاندان له دژی گه‌نده‌ڵی به‌رپرسان و كه‌مته‌رخه‌میان له رووداوی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته به‌رده‌وامه و به هۆی پێكدادان له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌یان خۆپیشانده‌ر برینداربوون.
میدیاكانی لوبنان بڵاویان كرده‌وه، خۆپیشاندان له ناوه‌ڕاستی پایته‌خت به‌رده‌وامه‌وه و خۆپیشانده‌ران دژی حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌كه‌یان دروشم ده‌ڵێنه‌وه.
هێزه‌كانی پۆلیس بۆ رێگری كردن له چوونه‌ناوه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران بۆ ناو بینای په‌رله‌مان گازی فرمێسكڕێژیان به‌كارهێناوه و به‌هۆیه‌وه زیاتر له 100 خۆپیشانده‌ر برینداربون، كه 26 كه‌سیان گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه.
خۆپیشانده‌ران له هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنی بینای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌شدان و رایانگه‌یاندووه، ئه‌و بینایه ده‌كه‌نه باره‌گای شۆڕش.
خۆپیشاندانی ئه‌مجاره‌ی به‌یروت دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی به‌نده‌ری ئه‌و شاره دێت كه به هۆیه‌وه نزیكه‌ی 160 كه‌س كوژران و نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار كه‌سیش برینداربوون و به‌ده‌یان كه‌سیش تا ئێستا بێسه‌روشوێنن.
خۆپیشانده‌ران له‌و بڕوایه‌دان گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی و كه‌مته‌رخه‌میان هۆكاری سه‌ره‌كی رووداوه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووه و داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌رپرسان و گۆڕانكاری ریشه‌ی له حكومه‌تدا ده‌كه‌ن.
حزبوڵای لوبنانیش بێ به‌ش نه‌بووه له توڕه‌یی خۆپیشانده‌ران و چه‌ندین دروشم دژی ئه‌و گروپه وترانه‌وه.
هه‌ر له گۆڕه‌پانی خۆپیشاندانه‌كه‌دا خۆپیشانده‌ران په‌تی سێداره‌یان داناوه و وێنه‌ی به‌رپرسانی باڵای حكومی و حزبیان به‌و پهتانهوه هه‌ڵواسیوه.