به‌غدا.. به‌رهه‌م ساڵح و فوئاد حسێن كۆبوونه‌وه‌

08/08/2020 عێراق

نه‌وا
سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی عێراق  پەیوەندییە دەرەکییەکانی وڵات و چۆنییەتی بەرزکردنەوە و بەرەوپێشبردنی بۆ ئاستێکی بەرزتر لەگەڵ وڵاتان تاوتوێ دەکەن و جەختیش لە پاراستنی هاوسەنگی پەیوەندییەکانی عێراق لە ئاستی هەرێمی و جیهانی دەکەنەوە.
سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاویکردەوە، سەرۆک کۆمار به‌رهه‌م ساڵح، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ٢٠٢٠/٨/٨ لە کۆشکی سه‌لام، پێشوازیکرد لە فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە و سەبارەت بە پەیوەندییە دەرەکییەکانی وڵات و چۆنیەتی بەرزکردنەوە و بەرەوپێشبردنی بۆ ئاستێکی بەرزتر لەگەڵ وڵاتان گفتوگۆی لەبارەوەکرا. 
لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار جەختی لەپێویستی بەهێزکردنی پێگەی عێراق لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکان کردەوە، تاوەکو عێراق ببێتە بەشێک لە رەخساندنی کەشێکی لەبار بۆ لێکتێگەیشتن و دیالۆگی بونیادنەر بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە نیوان وڵاتانی ناوچەکەدا، ھاوکات دوپاتیشیکردەوە لەگرنگی رۆڵی هاوسەنگ و ئیجابی عێراق لە کاروانی پەیوەندییە دەرەکییەکان، بەجۆرێک ببێتە مایەی بەدیهێنانی ئاشتی و پێشکەوتن لە نێوان گەلان. 
هەر لەو دیدارەدا دواین پێشهاتەکان لەسەر ھەردوو ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی و کاریگەریان لەسەر گۆڕەپانی عێراق تاوتوێکرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group