عیراق.. 82 كه‌سی تر به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا

09/08/2020 عێراق

نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق رایگه‌یاند، 82 تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا له‌سه‌رتاسه‌ری وڵاته‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق، له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا دوو هه‌زار و 726 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆمار كراون و دوو هه‌زار و 271 تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه‌.
تا ئێستا 150 هه‌زار و 115 حاڵه‌تی تووشبوون له‌ عیراق تۆمار كراون و له‌و ژماره‌یه‌ زیاتر له‌ 107 هه‌زار تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه‌ و پێنج هه‌زار و 392 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق باسی له‌وه‌شكردوه‌، له‌ ئێستادا نزیكه‌ی 37 هه‌زار تووشبوو له‌ ژێر چاودێریدان و له‌و ژماره‌یه‌ باری ته‌ندروستی 551 كه‌سیان ناجێگیره‌.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group