نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بڵاویكرده‌وه، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا سێ هه‌زار و 396 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراون و 67 كه‌سیش به‌هۆی نه‌خۆشیه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، له‌ئه‌نجامی ئه‌و پشكنینانه‌ی ئه‌نجامدراون، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا سێ هه‌زار و 396 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراون، به‌وه‌ش كۆی گشتی تووشبووانی ڤایرۆسه‌كه گه‌یشتوه‌ته 156 هه‌زار و 995 كه‌س.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 67 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیانله‌ده‌ستداوه، به‌وه‌ش كۆی گشتی گیانله‌ده‌ستدان گه‌یشتوه‌ته پێنج هه‌زار و 531 كه‌س، هاوكات له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو، دو هه‌زار و 312 كه‌س، كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بوون چاكبونه‌ته‌وه و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه.