به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كاره‌با له باره‌ی مۆلیده ئه‌هلیه‌كانه‌وه بڕیاریكی ده‌ركرد
13/09/2020
نه‌وا
بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی بەهۆی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا و کەرەنتینە ماوەی چەند مانگێک نوێکردنەوەی گرێبەستەکان دواخرا، بڕیاردرا بە نوێکردنەوەی گرێبەستی سەرجەم مۆلیدە ئەهلییەکان.
بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگه‌یاندووه، بڕیاردراوه بۆ ساڵی 2020 گرێبەستی کارکردنی سەرجەم مۆلیدە ئەهلییەکان نوێ بکرێتەوە دوای ئەوەی مەرجەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان جێبەجێ دەکەن.
لەناو شاری سلێمانی زیاتر له 500 مۆلیدەی ئەهلی هەیە و له ماوه‌ی رابردوودا به هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و راگرتنی ده‌وام به‌شێكیان نه‌یانتوانیبوو گرێبه‌سته‌كانیان نوێ بكه‌نه‌وه.