نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق رایگه‌یاند، له 24 كاتژمێری رابردوودا 83 كه‌سی تر به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه 30 كه‌سیان له هه‌رێمی كوردستان و كه‌ركوك بوون.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا سێ هه‌زار و 907 حاله‌تی نوێی تووشبوون به كۆرۆنا تۆمار كراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، چوار هه‌زار و 234 تووشبووی كۆرۆناش چاكبوونه‌وه و نه‌خۆشیه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه.
تائێستا له‌سه‌رتاسه‌ری عیراق 315 هه‌زار و 597 حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا تۆمار كراون و له‌و ژماره‌یه رێژه‌ی 79.1% واته 249 هه‌زار و 539 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه و هه‌شت هه‌زار و 491 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.