نه‌وا
دوابه‌دوای راگه‌یاندنی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سزاكانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ سه‌ر ئێران به‌های دراوی نیشتمانی ئه‌و وڵاته دابه‌زینێكی پێوانه‌یی تۆماركرد.
ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه یه‌ك دۆلاری ئه‌مریكی به 27 هه‌زار و 300 تمه‌ن مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، ئه‌مه‌ش نزمترین نرخی تۆماركراوه له مێژووی ئه‌و وڵاته‌دا.
له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا نرخی یه‌ك دۆلار 16 هه‌زار تمه‌ن بوو، له مانگه‌كانی ئاب و حوزه‌یراندا گه‌یشته نزیكه‌ی 25 هه‌زار تمه‌ن و پاشان بۆ نزیكه‌ی دوو مانگ له 21 هه‌زار تمه‌ندا جێگیربوو.
له هه‌فته‌ی رابردووه‌وه جارێكی تر نرخی تمه‌ن به‌رامبه‌ر به دۆلار و دراوه بیانیهكای تر داشكانی به خۆیه‌وه بینیبوو و گه‌یشتبووه نزیكه‌ی 27 هه‌زار تمه‌ن.
دابه‌زینی خێرای رۆژی یه‌كشه‌ممه ته‌نها چه‌ند كاتژمێرێك دوای ئه‌وه دێت كه مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندبوو، سزا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پێنرێنه‌وه.