میری نوێی كوێت دەستبەكاربو

30/09/2020 جیهان

نەوا
دوای دیاریكردنی بە میری نوێی كوێت لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە، نەواف ئەحمەد جابر ئەلسوباح جێنشینی میری كوێت وەك میری نوێی وڵات دەستبەكاربو.
نەواف ئەحمەد جابر ئەلسوباح ماوەی زیاتر لە 14 ساڵە جێنشینی میری كوێتە و ئەمڕۆ لەرێوڕەسمێكدا و دوای پێدانی متمانەی پەرلەمانی كوێت، وەك میری نوێی وڵاتەكە سوێندی یاسایی خوارد و بەپێی دەستوریش، لەمڕۆوە دەستبەكار دەبێت.
میری نوێی كوێت (تەمەنی 83 ساڵ)ە و برای میری كۆچكردو شێخ سوباح ئەحمەد جابر ئەلسوباحە و دوای هەفتەیەك لەدەستبەكاربونی براكەی لە 7ی (شوباتی) ساڵی 2006، وەك جێنشینی میری كوێت دەستنیشانكراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group