نه‌وا
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق باسی له‌وه‌كرد، هه‌ندێك گروپی سه‌ره‌ڕۆ و له‌كۆنتڕۆڵ ده‌رچوو ده‌یانه‌وێت وڵاته‌كه لاواز بێت، جه‌ختیشی كرده‌وه به‌ره‌وڕووی ئه‌و جۆره گروپانه ده‌بنه‌وه كه نێرده دیپلۆماتییه‌كان ده‌كه‌نه ئامانج.
مسته‌فا كازمی له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ باڵیۆزه‌كانی 25 وڵات له به‌غدا رایگه‌یاند، ئه‌و ئاڵنگاری و قه‌یرانانه‌ی له‌ئێستادا به‌رۆكی عیراقی گرتووه، به‌ره‌نجامی خراپ ئیداره‌دانی ساڵانی رابردوه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق باسی له‌وه‌شكرد، له‌پێناو رزگاركردن و هه‌ستانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌رپرسیارێتی حكومه‌تی گرتوه‌ته ئه‌ستۆ.
جه‌ختیشی كرده‌وه، دۆخی دژواری ئابوری، خراپ ئیداره‌دانی ده‌وڵه‌ت و وابه‌سته‌بوون به نه‌وت، دابه‌زینی نرخی نه‌وت و په‌تای كۆرۆنا و كێشه ئه‌منیه‌كان هه‌ر هه‌موویان ئه‌و ئاڵنگاریانه‌ن كه له‌به‌رده‌م حكومه‌ته‌كه‌یدان و هه‌وڵ بۆ تێپه‌ڕاندیان و چاره‌سه‌ركردنیان ده‌دات.
له‌به‌شێكی تری قسه‌كانیدا كازمی باسی له هێرشی سه‌ر نێره دیپلۆماسیه‌كان كرد و رایگه‌یاند، رون و ئاشكرایه كه ئامانج له‌و هێرشانه لاوازكردنی حكومه‌ت و دورخستنه‌وه‌یه‌تی له چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت له رێگه‌ی ئه‌و هێرشانه‌وه عیراق له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی داببڕێنن، له‌مه‌شدا گروپه له‌كۆنتڕۆڵ ده‌رچووه‌كان ده‌یانه‌وێت به‌رده‌وام ده‌رگای گه‌نده‌ڵی به‌روویاندا كراوه بێت.
هه‌ر له‌و رووه‌وه جه‌ختی كرده‌وه، ئه‌و گروپه سه‌ره‌ڕۆیانه خوازیاری ئه‌وه‌ن عیراق لاواز و شكستخواردوو بێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بن له ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سامان و سه‌رچاوه‌كانی وڵات.
سه‌رۆكی وه‌زیرانی عیراق هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، پاراستنی نێرده دیپلۆماسیه‌كان و نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان ئه‌ركی حكومه‌ته و شانیان داوه‌ته ژێر باری ئه‌و به‌رپرسیارێتییه و به‌ره‌وڕووی گروپه له‌یاسا ده‌رچووه‌كان ده‌بنه‌وه و ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه رێز و متمانه بۆ دامه‌زراوه ئه‌منیه‌كان بگێڕنه‌وه.