نهوا
چوار پەڕلەمانتاری كورد لە بەغداوە لەسەر ژمارە و ئامارەكانی تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا لە سنووری سلێمانی هۆشداری دەدەن و هۆكاری سەرەكی تەشەنەسەندنی پەتای كۆرۆنا لە پارێزگاكه ئاشكرا دهكهن و باس لهوهشدهكهن، "هەندێك جار بە بیانووی نەگونجاو ڕێگری دەكرێت لە گەیشتنی هاوكاری تەندروستی لەعیراقەوە بۆ پارێزگای سلێمانی".
هەریەك لە پەڕلەمانتاران (ڕێزان شێخ دلێر و د. موسەنا ئەمین و د. یوسف محمد و د. ڕێبوار كریم) لە راگهیهنراوێكدا بۆ رای گشتی ئاماژەیان بەوەكردووە، "كەمتەرخەمی دەسەڵات لە هەرێمی كوردستان چ لە كەرتی تەندروستی بەتایبەتی و ژیان و گوزەرانی هاوونیشتیمانان و دابین كردنی قوتی ڕۆژانەیان بەگشتی، هۆكاری سەرەكی تەشەنەسەندنی پەتای كۆرۆنایە لە پارێزگای سلێمانی. نەك هەر ئەوە بەڵكو هەندێك جار بە بیانووی نەگونجاو ڕێگریش دەكەن لە گەیشتنی هاوكاری تەندروستی لەعیراقەوە بۆ پارێزگای سلێمانی”.
جهختیشدهكهنهوه، "دەبێت تەندروستی زانیاری تەواومان پێ بدات لەو بارەیەوە” و داواش لە هاووڵاتیان دەكەن، هەرچی زیاتر پابەندی ڕێنماییە تەندروستیەكان بن بۆ پاراستنی ژیانی خۆتان و خۆشەویستانتان و سەرجەم هاونیشتیمانیان".
ڕاگەیەندراو بۆ رای گشتی
هاونیشتیمانیانی خۆشەویست
وەك هەموان ئاگادارن كە لەبەرواری 21/9/2020 وە تاكو ئەمڕۆ لە پارێزگای سلێمانی رێژەی گیانلەدەستدان بەنەخۆشیی كۆرۆنا گەیشتۆتە پلەی یەكەم و ئاستێكی مەترسیداری تۆماركردووە و هەندێكجار رێژەی گیانلەدەستدان لەپێش هەموو پارێزگاكانی عێراقەوەیە بە بەغدادی پایتەختیشەوە.
ئێمە دەزانین كەمتەرخەمیی دەسەڵات لە هەرێمی كوردستان چ لە كەرتی تەندروستی بەتایبەتی و ژیان و گوزەرانی هاوونیشتیمانان و دابین كردنی قوتی رۆژانەیان بەگشتی، هۆكاری سەرەكی تەشەنەسەندنی پەتای كۆرۆنایە لە پارێزگای سلێمانی. نەك هەر ئەوە بەڵكو هەندێك جار بە بیانووی نەگونجاو رێگریش دەكەن لە گەیشتنی هاوكاریی تەندروستی لەعیراقەوە بۆ پارێزگای سلێمانی.
ئێمە لەپەیوەندیداین لەگەڵ پارێزگار و دەزگا تەندروستیە پەیوەندیدارەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ زانینی هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی ئاماری قوربانیانی پەتای كۆرۆنا و داواشمان لێكردون كە زانیاری تەواومان لەوبارەیە پێبدەن.
وەك نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی بەردەوام دەبین لە پەیوەندیكردن بە وەزارەت و دامودەزگا تەندروستیەكان لە حكومەتی فیدراڵ بۆ چارەسەركردنی بەشێك لە كەموكورتیەكان و هەوڵدان بۆ چارەسەركردن و رزگاركردنی ژیانی هاوڵاتیان لە مردن. داوا لە پەرلەمانی كوردستان و داواكاری گشتیش دەكەین كە بەدواداچوون بۆ كەموكورتیەكانی كەرتی تەندروستی لە هەرێمی كوردستان بكەن.
هاونیشتیمانیانی خۆشەویست، سەرباری ئەوەی هەموومان دەرگیرین لەگەڵ دەسەڵاتێكی نابەرپرسیار لە هەرێمی كوردستان بەرامبەر بە ژیانی هاووڵاتیان، بەڵام داواتان لێدەكەین كە هەرچی زیاتر پابەندی رێنماییە تەندروستیەكان بن بۆ پاراستنی ژیانی خۆتان و خۆشەویستانتان و سەرجەم هاونیشتیمانیان.
خوای گەورە هەموولایەك بپارێزێت.
وێنەیەك بۆ:
پەرلەمانی كوردستان
داواكاری گشتی
وەزارەتی تەندروستی – حكومەتی هەرێمی
كوردستان
پارێزگاری سلێمانی
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی
پەرلەمانتاران:-
* رێزان شێخ دلێر
* د. موسەنا ئەمین
* د. یوسف محمد
* د. رێبوار كریم.