مەسرور بارزانی: هەرێم دەتوانێت ببێتە سەنتەرێکی بازرگانی گرنگ لە ناوچەکەدا

08/10/2020

نەوا
سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، هەرێمی کوردستان دەرفەتی ئەوەی هەیە ببێتە سەنتەرێکی بازرگانی گرنگ لە عێراق و ناوچەکەدا.

 مەسرور بارزانی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای ئابوری حکومەتی هەرێمدا رایگەیاند، هەرچەندە ئێستا هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان بە گشتی، بە دۆخێکی سەختی ئابووریدا تێدەپەڕن ، بەڵام کابینەی نۆیەم بەردەوامە لە کارکردن لە پێناو بووژانەوە و گەشەپێدانی ئابووری و بیناتنانی ژێرخانێکی ئابووری بە هێز و سەرکەوتوو.
سەرۆکی حکومەت راشیگەیاند، هەرێمی کوردستان دەرفەتی ئەوەی هەیە ببێتە سەنتەرێکی بازرگانی گرنگ لە عێراق و ناوچەکەدا ، لە پێناو ڕاکێشانی وەبەرهێنانی بیانی بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی ستراتیجی.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا لایەنە پەیوەندیدارەکان، ڕاسپێردران چارەسەریی کێشەی کوالێتی بەنزین وسووتەمەنی ھاوردەکراو لە دەرەوەی ھەرێمی کوردستان بکەن، هەروەها جەختکرایەوە لەسەر وەرگرتنی باج لەسەر قازانجی کۆمپانیاکانی ھاوردەکردنی سووتەمەنی ، بە مەرجێک ئەم ڕێکارانە کاریگەری نەبێ لەسەر زیادکردنی نرخی سووتەمەنی بۆ ھاووڵاتیانی بەکاربەر.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group