عیراق.. 3921 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆمار كران

13/10/2020 عێراق

نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق رایگه‌یاند، له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا سێ هه‌زار و 921 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆمار كراون.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌، چوار هه‌زار و 158 كه‌سی تریش له‌ تووشبووان چاكبوونه‌ته‌وه‌.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق رایشیگه‌یاندووه‌، 58 تووشبووی دیكه‌ له‌سه‌رتاسه‌ری وڵاته‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و وه‌ك رۆژانی رابردوو زۆرترین ژماره‌ی مردن به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ پارێزگاكانی سلێمانی و دهۆك تۆمار كراوه‌.
تائێستا له‌سه‌رتاسه‌ری عیراق 409 هه‌زار و 358 حاڵه‌تی تووشبوون به‌ كۆرۆنا راگه‌یه‌نراون و له‌و ژماره‌یه‌ رێژه‌ی 84.1% چاكبوونه‌ته‌وه‌ و نۆ هه‌زار و 970 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
له‌ئێستادا زیاتر له‌ 55 هه‌زار تووشبووی كۆرۆنا له‌ عیراق له‌ ژێر چاره‌سه‌ریدان، كه‌ 501 كه‌سیان له‌ ژێر چاودێری چڕدان و باری ته‌ندروستیان ناجێگیره‌.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group