نه‌وا
لایه‌نگرانى حه‌شدى شه‌عبى داواى رێكخستنى خۆپیشاندان ده‌كه‌ن له به‌رده‌م باره‌گاى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له به‌غدا و شارى هه‌ولێریش به مۆڵگه‌ى تیرۆریستان و پێشمه‌رگه‌ش به میلیشیا وه‌سف ده‌كه‌ن.
لایه‌نگرانى حه‌شدى شه‌عبى له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویانكردوه‌ته‌وه، دواى سوكایه‌تیكردنه به‌رده‌وامه‌كانى حزبه كوردییه جوداخوازه‌كان و میلیشیاكانى دژى حه‌شدى شه‌عبى و بێده‌نگى حكومه‌ته پوچه به‌كرێگیراوه‌كه‌ى ئه‌مریكا و ئیسرائیل (حكومه‌تى كازمى)، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ده‌وڵه‌تۆچكه‌ى جوداخوازى و ناپاكى له هه‌رێمى باكور ده‌یكه‌ن له دزینی سه‌روه‌ت و سامانى وڵات و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى پاره‌یه‌كى زۆر له سه‌روه‌ت و سامانى پارێزگاكانى باكور، له رێگه‌ى بودجه‌یه‌كى نایه‌كسان كه ده‌یاندرێتێ و زۆر له‌وه زیاتر كه شایسته‌یانه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى هه‌ولێرى پایته‌ختیان بوه به مۆڵگه‌یه‌ك بۆ تیرۆریستان و تاوانباران و ئه‌وانه‌ى ده‌ستیان به خوێنى عیراقییه‌كان سوره، بوه‌ته مۆڵگه‌یه‌كیش بۆ پیلانگێڕى و پیلانى پیس و تاوانكارى دژى پارێزگاكانى باشور و ناوه‌ڕاست.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن "ئێستاش سنوریان به‌زاندوه و مۆڵگه‌ى هه‌واڵگرییان له به‌غدا و باره‌گاى حزبه كوردییه جوداخوازه‌كان و پێگه سه‌ربازیه‌كانى میلیشیاكانیان كه به "پێشمه‌رگه" ناسراوه له چه‌ندین ناوچه‌ى به‌غدا هه‌یه، تێیاندا كاره‌كانى تیرۆركردن و ده‌ستدرێژى بۆسه‌ر عیراقییه‌كان له ماڵه‌كانى خۆیاندا له به‌غدا ئه‌نجامده‌ده‌ن، هه‌روه‌ك ژماره‌یه‌كى زۆر نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى ئاسمانییان دامه‌زراندوه، كه پرۆسه‌كانى هاندان و بڵاوكردنه‌وه‌ى پڕوپاگه‌نده‌ی زۆر و جوڵاندنى فیتنه ئه‌نجامده‌ده‌ن، ته‌نانه‌ت كار گه‌یشتوه‌ته ئه‌وه‌ى هۆشیار زێبارى هێرشبكاته‌سه‌ر حه‌شدى شه‌عبى و داوا له كازمى بكات ناوچه‌ى سه‌وزیان لێ پاكبكاته‌وه".
لایه‌نگرانى حه‌شدى شه‌عبى دا‌واشیان له ئه‌ندامانیان كردوه، له‌و سوكایه‌تییه بێده‌نگ نه‌بن و رۆژى شه‌ممه 17-10-2020 بچنه سه‌ر شه‌قامه‌كان بۆ خۆپیشاندان له‌به‌رده‌م باره‌گاى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له به‌غدا.