وەزارەتی دارایی چەند بڕیارێک تایبەت بە مووچە بۆ گەنجینەکان ده‌نێرێت

15/10/2020

نه‌وا

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم چەند بڕیارێکی تایبەت بە مووچە بۆ کارمەندی بانکەکان، کاسوکاری شەهیدان، خانەنشینان و چه‌ند توێژێكی تر دەركرد.

بە پێی ئەو راسپاردە و بڕیارانەی، کە وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ گەنجینەکانی ناردووە، ئاماژەی بەوەداوە، کە لەسەر رۆشنایی بریاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە ٧٧ لە ٧ی١٠ی٢٠٢٠، مووچەی مانگی ٩ی٢٠٢٠، (کەس و کاری شەھیدان و ئەنفالکراوان، مووچەی زیندانیانی سیاسی و مووچەی زیندانیانی سیاسی) بەھەمان میکانیزمی مانگەکانی پێشوو خەرج بکرێت.
هه‌روه‌ها رونیشكراوه‌ته‌وه‌، مووچەی مانگی ٩ی٢٠٢٠ی خانەنشینان بەھەمان میکانیزمی مانگەکانی پێشوو خەرج بکرێت تەنھا گۆرانکاری لە رێژەی سەدا ٢١٪‏ بۆ رێژەی سەدا ١٨٪‏ بکرێت.
هاوكات وەزارەتی دارایی لەبڕیارێکی دیکەدا باسی له‌وه‌كردووه‌،"لەسەر راسپاردە و فەرمانی وەزیری دارایی زیادەی مووچەی مانگی ٤ی٢٠٢٠ بۆ بانکەکان لەگەڵ مووچەی مانگی ٩ی٢٠٢٠، بە رێژەی سەدا ٨٢٪‏ خەرج بکرێت جگە لە پلە تایبەت بە رێژەی سەدا ٥٠٪‏ خەرج بکرێت".
 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group