نه‌وا
په‌كه‌كه ره‌تیده‌كاته‌وه ئه‌وان له‌پشت كوشتنی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی سه‌رزێڕێ بوبن، تۆمه‌ته‌كانی ئاسایشی گشتیی هه‌رێمی كوردستان ره‌تده‌كاته‌وه.
ئێواره‌ی رۆژی 8-10 غازی ساڵح ئالیخان به‌رپرسی ئاسایشی ده‌روازه‌ی سه‌رزێڕێ، له گوندێكی سنوری قه‌زای ئامێدی ته‌قه‌ی لێكرا و پێش گه‌یاندنی به نه‌خۆشخانه، گیانی له‌ده‌ستدا، دواتر ئاسایشی گشتی - هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و په‌كه‌كه‌ی به كوشتنی ناوبراو تۆمه‌تبار كرد، به‌ڵام ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل "هه‌په‌گه" كه باڵی سه‌ربازیی په‌كه‌كه‌یه، راگه‌یێندراوێكی له‌باره‌ی كوشتنی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی سه‌رزێڕێ و تۆمه‌تباركردنی بڵاوكرده‌وه.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هه‌په‌گه ده‌ڵێت، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی سه‌رزێڕێ "له ئه‌نجامی هێرشێكدا گیانی له‌ده‌ستداوه"، بێ ئه‌وه‌ی زانیاریی زیاتر له‌سه‌ر سروشتی هێرشه‌كه بڵاوبكاته‌وه، راشیگه‌یاندووه "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گشتیی هه‌رێمی باشوری كوردستان و هه‌ندێك میدیا بزوتنه‌وه‌كه‌مانیان تاوانبار كرد و وه‌كو به‌رپرسیاری ئه‌م هێرشه تاریكه له قه‌ڵه‌مداوه، به‌ڵام هێزه‌كانمان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندییان به‌م هێرشه‌وه نییه، بۆیه راگه‌یه‌ندراو و هه‌واڵه‌كان له‌مباره‌یه‌وه دوورن له راستیه‌وه".