سەرۆكی فراكسیۆنی دەوڵەتی یاسا: پیلان هەیە بۆ هێشتنەوەی حكومەتەكەی كازمی بۆ ماوەی 10 ساڵ

21/10/2020 عێراق

نەوا
عەدنان ئەسەدی سەرۆكی فراكسیۆنی ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا دەڵێت، پیلانی ئەوە هەیە حكومەتەكەی مستەفا كازمی بۆ ماوەی 10 ساڵ بهێڵرێتەوە و هەڵبژاردنی پێشوەختیش ئەنجام نەدرێت.
عەدنان ئەسەدی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتویەتی، پیلان هەیە بۆ ئەوەی پەرلەمانی عێراق هەڵبوەشێنرێتەوە، هەروەها حكومەتەكەی مستەفا كازمی بۆ ماوەی 10 ساڵ بهێڵرێتەوە.
رونیشیكردوەتەوە، هەڵبژاردنی پێشوەخت لەو كاتەی دیاریكراوە بۆی، كە مانگی حوزەیرانی ساڵی 2021ــە ئەنجام نادرێت و لە كاتی ئاسایی خۆیدا ئەنجام دەدرێت كە 2022ــە.
سەرۆكی فراكسیۆنی ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا پێشی وایە، مەترسیی دابەشبونی عێراق ئەگەرێكی كراوەیە و هیواخوازە دابەشبونەكە خوێناوی نەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group