نه‌وا
رۆژی چوارشه‌ممه به‌های تمه‌ن به‌رامبه‌ر به دراوه بیانیه‌كانی تر به‌رزبوونه‌وه‌ی به خۆیه‌وه بینی و 100 دۆلار كه پێشتر تا نزیكه‌ی سێ ملیۆن و 200 هه‌زار تمه‌ن به‌رزببوه‌وه، بۆ دوو ملیۆن و 750 هه‌زار دابه‌زی.
به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های تمه‌ن به‌رامبه‌ر به دۆلار و دراوه‌كانی تر دوای ئه‌وه هات كه بانكی ناوه‌ندی ئێران له رێگه‌ی نوسینگه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو و بانكه‌كانه‌وه بڕێكی زۆر دۆلاری خسته بازاڕه‌وه.
هاوكات سه‌رچاوه‌كان هه‌واڵی ئێران بڵاویان كرده‌وه، چوار كه‌س كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ناجێگیری بازاڕی دراو هه‌بووه، ده‌ستگیركراون.
به پێی وته‌ی شاره‌زایانی ئابوری ئێران خستنه‌بازاڕی دۆلار له لایه‌ن بانكی ناوه‌ندی ئه‌و وڵاته‌وه ته‌نها بۆ چه‌ند رۆژێك ده‌توانێت به‌های دراوی نیشتمانی وڵاته‌كه به به‌رزی بهێڵێته‌وه و پێشبینی ده‌كرێت سه‌رله‌نوێ به‌های تمه‌ن دابه‌زێته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوودا ئه‌مریكا سزای به‌سه‌ر 18 بانكی ئێرانی‌دا سه‌پاند، به‌های تمه‌ن به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو و بۆ نزمترین ئاست له مێژووی ئه‌و وڵاته‌دا دابه‌زی.
له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا یه‌ك دۆلار به 16 هه‌زار تمه‌ن بوو، به‌ڵام دواتر دراوی نیشتمانی ئێران زیاتر رووی له دابه‌زین كرد و له چه‌ند رۆژی داهاتوودا یه‌ك دۆلار گه‌یشته نزیكه‌ی 32 هه‌زار تمه‌ن، واته 100 دۆلار گه‌یشته نزیكه‌ی سێ ملیۆن و 200 هه‌زار تمه‌ن.