ئەڵمانیا ماوەی مانەوەی هێزەكانی لە عیراق درێژكردەوە

30/10/2020 عێراق

نەوا
پەرلەمانی ئەڵمانیا بڕیاری دا، ماوەی مانەوەی هێزەكانی وڵاتەكەی لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، لە عیراق تا سەرەتای ساڵی 2022 درێژ بكاتەوە.
پەرلەمانی ئەڵمانیا بڕیاری درێژكردنەوەی ماوەی مانەوەی هێزەكانی ئەو وڵاتەی لە عیراق خستە دەنگدانەوە و لە ئەنجامدا بە دەنگی 431 پەرلەمانتار و دژایەتی 209 پەرلەمانتار بڕیارەكە پەسندكرا.
بە گوێرەی ئەو بڕیارە، ئەڵمانیا تا رۆژی 31ی كانوونی دووەم 2022 هێزەكانی لە عێراق دەمێننەوە.
لەو بارەوە  هایكۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، رایگەیاند، هێشتا داعش مەترسییەكە لە ناو نەچووە و شانە نووستووەكانی لە عێراق و سووریا بەردەوامن لە ئەنجامدانی كردەی توندوتیژی. هەر بۆیە گرنگە هێزەكانی ئەڵمانیا رۆڵی خۆیان لە بەرەنگاربوونەوەی ئەو رێكخراوەدا بگێڕن.
لەچوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ئەڵمانیا 500 سەرباز و راوێژكاری سەربازی لە عیراقدا هەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group