نه‌وا
نوسینگه‌ى نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگارى پێشوى كه‌ركوك ئاشكرایكرد، ناوبراو له وڵاتى ئه‌مریكا كۆچى دوایى كردوه و ته‌رمه‌كه‌ى ده‌هێنرێته‌وه بۆ هه‌رێمى كوردستان.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه :
"يَا أَيَّتُهَا النَّفْسُ
الْمُطْمَئِنَّةُ ارْجِعِي إِلَى رَبِّكِ رَاضِيَةً مَرْضِيَّةً فَادْخُلِي فِي
عِبَادِي وَادْخُلِي جَنَّتِي"
هاونیشتمانیانی ئازیز له كه‌ركوك و كوردستان ...
به داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه، لێره‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نین، كه دوای نه‌خۆشكه‌وتنی له‌چه‌ند ڕۆژی رابردوو به‌ڕێز دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری كه‌ركوك، رۆژی هه‌ینی كاتژمێر 11ی شه‌و به‌كاتی ئه‌مریكا كۆچی دواییكرد.
هاوكات ئاشكرای ده‌كه‌ین، له‌سه‌ر وه‌سیه‌تی خوالێخۆشبوو دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم، ته‌رمی به‌ڕێزییان ده‌هێنرێته‌وه بۆ كوردستان و به شێوه‌یه‌كی كاتی له كوردستان به خاك ده‌سپێردرێت، تا ئه‌و كاته‌ی شاری كه‌ركوك ئازاد ده‌كرێت و له‌ژێر ئه‌منیه‌ت و ئارامیی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌بێت، به شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی ده‌برێته‌وه بۆ شاری كه‌ركوكی پیرۆز.
به‌ڕێز دكتۆر نه‌جمه‌ین، پێش كۆچكردنی یه‌كجاره‌كی، راسپارده‌ی ئه‌وه‌ی به‌جێهێشت، كه له‌به‌ر سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستیی گشتی له دۆخی ئێستای بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، هیچ جۆره قه‌ره‌باڵه‌غی و پرسه‌یه‌كی بۆ دانه‌نرێت. خانه‌واده‌ی دكتۆر نه‌جمه‌دین سوپاسی بێ پایانی خۆیان بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌رده‌برن، كه له ماوه‌ی ڕابردوودا به به‌رده‌وامی له خه‌می ته‌ندروستی خواڵێخۆشبوو دكتۆر نه‌جمه‌دین بوون.
((إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ))
نووسینگه‌ی خوالێخۆشبوو
دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم
31-10-2020